خەڵك
بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان لەوانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی وەزیران و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە.
بەرهەم ساڵح ، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ لە هەولێرەو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و ئێستا لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەدایە.
هەر ئەمڕۆ سەرۆككۆماری عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە.
دواتریش بڕیارە سەردانی زۆربەری لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكات و لەگەڵ كەسی یەكەمی ئەو لایەنە سیاسییانە كۆببێتەوە.
بەپێی زانیاریەكان، سەردانەكەی سەرۆككۆمار بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و یەكخستنی دەنگی كورد و پاراستنی پێگەكەیەتی لە بەغدا وەكو سەرۆككۆماری داهاتووی عێراق.
ئەم سەردانەی سەرۆككۆماری عێراق بۆ هەولێر، دوای سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا دێت، كە لە 10ی ئەم مانگە سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و پارتە سیاسییەكان كۆبووەوە.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 28-04-2021 بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق بە سەردانێك گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانە پێشوازیی لێكرا.