سەردێر

ئامارێكی دیكەی مەترسیداری كۆرۆنا لە هیند راگەیەنرا

نزیكەی 400 هەزار تووشبووە و 4 هەزار مردووە

خەڵك-

تووشبووانی كۆرۆنا لە هیندستان زیاتر هەڵدەكشێت ئەمڕۆ پێنج شەممە راگەیەنرا لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا ئامارێكی دیكەی پێوانەیی تووشبووانی كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە 397 هەزار و 257 كەس تووشی كۆرۆنا بوون لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بەم پێیە ژمارەكە لە 400 هەزار تووشبووی رۆژانە نزیك دەبێتەوە.

تێكڕای ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هیندستان گەیشتە 18.3 ملیۆن كەس.

ژمارەی مردووانیش لە 24 سەعاتی رابردوودا بریتییە لە 3645 كەس بە زیادەی 350 كەس لە رۆژی رابردوودا.

كۆی گشتی ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە هیندستان گەیشتە 204 هەزار و 832 كەس.