سەردێر

هەولێر.. بەساڵاچوان ڤاكسینیان وەرگرت

خەڵك
ژمارەیەك لە بەساڵاچوان ڤاكسینیان وەرگرت و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتیش دەڵێت بەم نزیكانە بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی تایبەت بە بەساڵاچوان دادەنرێت كە زیاتر لە 120 بەساڵاچوو سوودمەند دەبن.

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، زۆربەی بەساڵاچوان ڕەزامەندیان دەربڕی بۆ ئەوەی ڤاكسین بەكار بهێنن كە ئەوەش كاریگەریەكی ئەرێنی لەسەر تەندروستی بەساڵاچوان بەجێدەهێڵێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە وەرگرتنی ڤاكسین ژیانی بەساڵاچوان ئاسایی دەبێتەوەو دەتوانن كەس و كاریان ببینن بچنە دەرەوەی خانە.

وتیشی، هەوڵمانداوە پێداویستییەكانی بەساڵاچوان دابین بكەین و بەمنزیكانە كەسایەتیەكی دیاری شاری هەولێر بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی تایبەت بە بەساڵاچوان دادەنێت كە زیاتر لە 120 بەساڵاچوو لە هەردوو ڕەگەز لەخۆدەگرێت.

دەشڵێت، لەسەرەتای بڵاوبوونەوی ڤایرۆسەكە هەتا ئێستا توانیومانە بەساڵاچوان بپارێزین و بەهاوكاری هەموولایەك توانراوە خزمەتێكی باشی بەساڵاچوان بكرێت و هیچ كەسێكیان بێجێگە نەبن و بەراورد بە وڵاتانی پێشكەوتوو لە قۆناغێكی زێڕینداین.

وتیشی، ئەوان لەڕابردوو خزمەتی ئێمەیان كردووە و ئێستا ئەركی ئێمەیە خزمەتی ئەوان بكەین و سوود لە ئەزموونەكانیان وەربگرین.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.