سەردێر

لە سلێمانی 54 لایەنگری پەكەكە دەستگیركراون

محەمەد عەبدوڵڵا: رۆژنامەوان و ژن لەنێو دەستگیركراوەكاندان

خەڵك-

ژمارەیێك لایەنگری پارتی كرێكارانی كوردستان لەلایەن هێزە ئاسایشییەكانەوە دەستگیركراون بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس.

محەمەد عەبدوڵڵا هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵدەری فڕانس پرێس دەڵێت: شەوی 25ی نیسان بۆ رێگری لە سازكردنی خۆپیشاندان بۆ شەرمەزاركردنی هێرشەكانی ئەم دواییەی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان 54 خۆپیشاندەر دەستگیركراون.

محەمەد عەبدوڵڵا روونیشیكردەوە لەنێو دەستگیركراوەكاندا دوو رۆژنامەوان و نۆ ژن هەن.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد رۆژنامەوان و دوو ژن لە زیندان دەرچوون، بەڵام 13 دەستگیركراوی دیكە تا ئێستا لەنێو زینداندان.

بەرگریكارانی مافی مرۆڤ رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرن بەهۆی هەڵمەتی دەستگیركردنی هەڕەمەكی و پێشێلكردنی مافی خۆپیشاندان و كاری راگەیاندن.

لە سلێمانی لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی رابردوودا هەشت كەس كوژران.