سەردێر

یەرەكە رونكردنەوە لەبارەی شەڕەكەی مەریوان دەدات

یەرەكە: وەڵامی هێرشەكان دەدەینەوە

خەڵك

یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستان یەرەكە باڵی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پژاك لەبارەی شەڕەكەی چەند رۆژی رابردووی شاری مەریوان ڕایگەیاند، هێرشمان بكرێتەسەر لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا وەڵامی پێویستی هێرشەكان دەدەینەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەكینەكانی ڕۆژهەلاتی كوردستان- یەرەكە، لەسەر ئەو هێرشەی لە مەریوان كراوەتە سەر هێزەكانی، دەڵێت: لە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگەدا لە گوندی ئاقچەی مەریوان، هەندێك گروپی دەوڵەتی ئێران، كەمینیان بۆ هێزەكانمان دانابوو، گەریلاكانمان كە ئەو كاتە ئەركەكانیان تێدەپەڕاند، هەستیان بەو كەمینە كرد و لەنێوان هێزەكانمان و ئەو گروپە شەڕ ڕوویدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەم شەڕەدا وەك دەزانرێت، ئەو كەسانەی دەستیان لە شەهیدكردنی شەهید زیلان پەپولە، شەهید تۆڵهەڵدان، شەهید ئاگر ئورفا، دەیان پێشمەرگە و وڵاتپارێزانمان، هەبوو سزادران، بە تایبەتی چەند “جاش”ێك بەناوەكانی عوسمان جیهانی، ناسر و جاشێكی دیكە كە ناوەكەی نەزاندراوە كوژران و هەندێك “جاش”ی دیكەش برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوەكەی یەرەكەدا ئەوەشهاتووە، سەرەڕای هێرشی دەوڵەت، گەریلاكانمان بۆ ئەوەی شەڕ ڕوونەدات بە هەستیاری هەڵسوكەوتیان لەگەڵ قۆناغی ئاگربەست كردووە، دوای ئەمەش تا هێزەكانی دەوڵەت و گروپەكانی هێرش نەكەنە سەر گەریلاكانمان، قۆناغی ئاگربەست بەردەوام دەبێت، لە بەرامبەر ئەو هێزانەی هێرشە بكەنە سەرمان، لەسەر بنەمای پاراستنی ڕەوادا، وەڵامی پێویست دەدەینەوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان