سەردێر

هەولێر.. یەكەم ڕاڕەوی پاسكیل دروستكرا

خەڵك
لە هەولێر، یەكەم ڕاڕەوی لێخوڕینی پاسكیل دروستكرا كە دەكەوێتە كەدەكەوێتە سەر شەقامی 100مەتری.

هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، یەكەم ڕاڕەوی لێخوڕینی پایسكل كەبەتەواوی ڕێكخراوە لەڕووی ئەندازەی هاتووچۆو سەلامەتیەوە لەهەولێری پایتەخت دروستكرا، كەدەكەوێتە سەر شەقامی 100مەتری نزیك قوتابخانەی كامبریج.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو شوێنە جوڵەی ترافیكی كەمی لەسەرە و ، بەمەبەستی وەرزشكردن و كات بەسەر بردن هاووڵاتیان سودی لێدەبینن.

ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، سەرجەم كارەكانی ڕێكخستنی ڕاڕەوەكە لەڕووی هاتووچۆوە لەهێلكاری ودانانی هێماكانی هاتووچۆوە لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر كراوە.

هاتووچۆی هەولێر ئەوەشدەڵێت، “ئەوەی ئێستا كراوە تەنهاوەكو تاقیكردنەوەیەكە بۆئەوەی بزانین ئەگەر لەهەموشەقامەكان ئەو ڕاڕەوە كرا تاچەند سەركەوتو دەبێت، بەئومێدی ئەوەین كەئەو شوێنە وەكو سەرەتایەك بێت بۆدروستكردنی ڕاڕەوی پایسكل لەهەمو شەقامەكان”.

May be an image of bicycle and road

May be an image of bicycle and road

May be an image of bicycle and road