سەردێر

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە ڕۆژی پێنج شەممە بۆ 3 كاتژمێر تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی پاككردنەوەی ناو تونێلی پێشڕەو لەخۆڵ و خاشاك ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (٢٠٢١/٤/٢٩) بۆ ماوەی (٣ كاژێر) لە كاتژمێر (٩ ی بەیانی تا ١٢) دادەخرێت.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە شۆفێرانی خۆشەویست دەكەین لەوماوەیەدا ڕێگای ئەزمز بەكاربهێنن.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان