سەردێر

تووشبوانی كۆرۆنا لە 150 ملیۆن كەس نزیكدەبنەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 149 ملیۆن و 366 هەزار كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆی پەتاكەوە سێ‌ ملیۆن و 149 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت.


بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە كە لەلایەن ماڵپەڕی وۆرلد میتەر (worldometers)بڵاوكرایەوە، ئەمڕۆ چوار‌ شەممە، ژمارەی تووشبوان بۆ 149 ملیۆن و 366 هەزار و 425 كەس بەرزبۆوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە سێ‌ ملیۆن و 149 هەزار و 673 كەس، ئەوانەی پەتاكەشیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتنە 127 ملیۆن و 47 هەزار و 644 كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.