سەردێر

سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

خەڵك-
سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرەكانی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازی لێ كرا.

بڕیارە بەرهەم ساڵح لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دواین ڕەوشی وڵات و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق بكات.