سەردێر

بۆ خوێن بەخشین بانگەوازێك بڵاودەكرێتەوە

خەڵك-
كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستان بانگەوازێك بۆ هەڵمەتی خوێن بەخشین بڵاودەكاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات هاوكارین بن و دەشڵێت: “بانكی خوێن لە دوای بەربانگیش خوێن وەردەگرێت”.

كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستان لە بانگەوازەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستمان بە خوێنە بە بڕێكی زۆر، چونكە بانكی خوێن خوێنی زۆر كەم لێیە و بەشی سەنتەری ئێمە ناكات و دوێنی تەنھا چوار كەس خوێنی وەرگرتووە “.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تكایە یارمەتیمان بدەن و بە بەخشینی بتڵێك خوێن ژیانی چوار كەس لە مردن ڕزگار ئەكەیت و ھیچ زەرەرێك بە خۆت ناگات.

كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستان لە بانگەوازەكەیدا دەشڵێت: “تكایە كە خوێنەكە ئەبەخشن بڵێن بۆ نەخۆشانی تالاسیمیایە بۆ ئەوەی بگاتە دەستمان، بەتایبەت خوێنی +A زۆر زۆر كەمە و بگرە ھەر نیە”.

جەختیشی كردۆتەوە، بانكی خوێن دوای بەربانگیش خوێن وەردەگرێت بۆ ئەوانەی بەڕۆژوون.