سەردێر

بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلاری خستە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، بڕێكی زیاتر دراوی دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 204 ملیۆن و 267 هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 200 ملیۆن و 455 هەزار دۆلاربوو، بە ڕێژەی لەسەدا 2 بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.


.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 27 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 177 ملیۆن و 67 هەزار دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
ئاشكراشی كردووە، لە پرۆسەكەدا 31 بانك بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
لای خۆشیەوەن خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، چەند ڕۆژێكە بەهۆی پاڵپشتی بانكی ناوەندی بۆ بازاڕ، بەهای دۆلار جۆرێك لە سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە.
ڕاشیگەیاند، چەند ڕۆژێكە بەهای 100 دۆلار لە نزیكەی 148 هەزار دیناردا ڕاوەستاوە و گۆڕانكارییەكی زۆری بەرەسدا نەهاتووە.