سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم لە هەڵكشانە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1031 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 16 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 8352 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 163 كەس و سلێمانی ٣٢٢ كەس و لە گەرمیان 62 كەس و دهۆك ٤٧٦ و هەڵەبجە 8 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 973 كەس چاكبوونەوە و 16 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.