سەردێر

زیاتر لە 24 ملیار دینار بۆ 22 پڕۆژەی سلێمانی تەرخان كرا

خەڵك-
پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای دەكات، بڕی زیاتر لە 24 ملیار دینار بۆ 22 پڕۆژەی سنووری پارێزگاكە تەرخان كراوە و بەوەش پڕۆژەكان دەكەونەوە گەڕ و هەلی كار بۆ هاوولاتیان دەستەبەر دەبێت و دەشڵێت: “پێشنیاری چەند پڕۆژەیەكی دیكە كراوە”.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ڕاوێژ و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لەسەر داخوازی پارێزگای سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (7931) لە 29/11/2020دا بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتییەكە بە نوسراوی ژمارە (2557) لە 25/2/2021 ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی بڕی 24 ملیار و ٣١٨ ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی (22) پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێویست و جێبەجێكردنی (٤) پڕۆژەی ستراتیژی نوێ بۆ سنوری یەكە كارگێڕییەكانی پارێزگای سلێمانی.

ئاشكراشی كردووە، وەزارەتی دارایی بە نوسراویان ژمارە 5/11/٣٠٢٣ لە 25/4/2021 دا ڕەزامەندی خەرجكردنی نەختینەی هەموو ئەو بڕە بودجە دیاریكراوانەی ڕەزامەندییان لەسەر درابوو؛ پەسەندكرد.

دەشڵێت: “ئەم هەنگاوە، هەنگاوێكی گرنگ و شایستەیە بە ئاڕاستەی دەستپێكردنەوەی پڕۆژە وەستاوەكان و جێبەجێكردنی پڕۆژەی نوێ لە پێناوی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و دروستكردنی دەرفەتی كار و بوژانەوە لە هەموو ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستاندا”.

No photo description available.No photo description available.No photo description available.