سەردێر

داوای داخستنی فڕۆكەخانە و مەرزەكان و خوێندگەكان دەكرێت

خەڵك-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، ئەندامێكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، بەپێویستی دەزانێت فڕۆكەخانە و مەرزە سنورییەكان و خوێندنگەكان دابخرێن.

عەلی بەیاتی، ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕیە كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردەوە”بەپێی پەرەسەندنەكانی ئێستای تایبەت بە پەتای (كۆڤید-19) لەسەر ئاستی جیهانی و ئیقلیمی، پێویستە فڕۆكەخانەكان و مەرزە سنورییەكان بەڕووی گەشتیاراندا دابخرێن و دەوامیش لە خوێندنگەكان ڕابگیرێن و بكرێتە ئەلیكترۆنی و دەوام لە فەرمانگەكانیشدا كەمبكرێتەوە”.

بە وتەی بەیاتی”دەبێت لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەی پابەند نابن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی توندبكرێت، و ڤاكسینەكانیش بە بڕێكی زیاتر فەراهەم بكرێن و هۆشیاردنەوەی هاووڵاتیان چڕبكرێت بۆ وەرگرتنی”.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، وەزارەتی تەندروستی عیراق، تۆماركردنی 7152 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 45 حاڵەتی گیانلەدەستدانیشی بەهۆی پەتاكەوە ڕاگەیاند.