سەردێر

وەزارەتی پەروەردە بۆ پڕۆسەی خوێندن بڕیارێكی دەركرد

خەڵك-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دەربارەی پڕۆسەی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی بڕیارێكی دەركرد.

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، كە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە و ئاڕاستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، ئەو خوێندكارانەی لە وەرزی یەكەمی خوێندن بەڵێننامەی بەخێوكاریان داوە و دەیانەوێت بەردەوام بن، ئەوا پێویست بە مامەڵەی نوێ‌ ناكات.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، ئەو خوێندكارەی دەیەوێت بەڵێنننامەكە هەڵبوەشێنێتەوە دەبێت سەردانی خوێندنگەكەی بكات و هەر خوێندكارێكیش، كە دەیەوێت بەڵێننامەكە پڕ بكاتەوە دوا مۆڵەت 1ی ئایار دەبێت.

No photo description available.