سەردێر

ئەوانەی لە شەڕهەڵاتوون دەستگیردەكرێن

خەڵك-
وەزیری ناوخۆی عیراق، فەرمان بە دەستگیركردن و زیندانیكردنی ئەو فەرماندە ئەمنییانە دەكات كە لە گۆڕەپانەكانی شەڕ هەڵاتوون.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، عوسمان غانمی وەزیری دەرەوەی عیراق فەرمان كردووە بە دەستگیركردن و زیندانیكردنی هەریەك لە فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنورلە ناوچەی پێنج، فەرماندەی لیوای پاسەوانی سنوری پێنج، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای پاسەوانی سنوری پێنج”.

سەرچاوەكە دەڵێت”دەستگیركردنی ئەو فەرماندە سەربازیانەی، بەهۆی هەڵاتنیانە لە گۆڕەپانی شەڕ لەبەرانبەر چەكدارانی داعش لەكاتی هێرۆشكردنە سەر مەخفەرێكی سنوری لە سنورەكانی نێوان ئەنبار و سعودیە”.