سەردێر

بە سەدان هاووڵاتی ئێرانی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 21713 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 21713 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 434 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 459 هەزار و 906 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 70 هەزار و 966 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.