سەردێر

سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەكات

خەڵك-

ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆدەبێتەوە و نەخشەڕێگای بەهێزبوونی پێگەی كورد و هەرێم لە عێراق و ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و باس لە ئامادەكارییەكان دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەڕلەمانی عێراق و هاوكات بەرهەم ساڵح لە سەردانەكەیدا هەوڵێكی نوێی بۆ یەكخستنی گوتاری لایەنەكانی هەرێمی كردستان لە عێراق و ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەكات، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ناوچەكە، بەتایبەت دوای هێرشە موشەكییەكانی سەر هەولێر لەماوەی ڕابردوودا.