سەردێر

سەرمایەدارەكان لە ترسی كۆرۆنا لە هیندستان هەڵدێن

سەرمایەدارانی هیند بە پەلە خۆیان دەگەیەننە فڕۆكەخانەكان

خەڵك-

سەرمایەدار و دەوڵەمەندەكانی هیندستان بە پەلە خۆیان دەگەیەننە فڕۆكەخانەكان بۆ هەڵهاتن لە وڵات لە ترسی تەشەنەسەندنی كۆرۆنا.

شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا كە بە ڤایرۆسی گۆڕاوی هیندی ناسراوە كارەساتی لە هیندستان دروستكردووە، ژمارەی توشبووان لە 24 سەعاتدا نزیك دەبێتەوە لە 400 هەزار و مردووانی رۆژانەش زیاد لە 2 هەزار كەسە.

لە هیندستان نەخۆشخانەكان پڕ بوون چیدیكە نەخۆش وەرگرن نەخۆش لەسەر جادە كەوتوون، ئۆكسجین نییە، نەخۆشەكان بەبێ ئۆكجسین دەمرن، شوێنی مردوو سووتاندن و مردوو ناشتن نەماوە.

ئەمریكا و ژماریێك وڵاتی ئەوروپایی هەڵمەتی گەیاندنی یارمەتی فریاگوزارییان لە ئۆكسجین و دەرمان بۆ هیندستان دەستپێكردووە.

هەوڵی هەڵهاتنی سەرمایەدارانی هیند دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری زۆرێك لە وڵاتان دێت كە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هیندستان راگرتووە.