سەردێر

دەرمانی دژە كۆرۆنا ساڵی داهاتوو بەرهەم دەهێندرێـت

خەڵك-

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای فایزەری ئەمریكایی ئەلبێرت بۆرلا رایگەیاند دەرمانی دژە ڤایرۆسی كۆرنا لە ساڵی لە رێگای دەمەوە بەرهەم دەهێندرێت.

بۆرلا بۆ كەناڵی سی ئێن بی سی رایگەیاند، هیوادارە كە ئەم دەرمانە لە كۆتایی ئەمساڵدا دەست بە بەرهەمهێنانی بكرێت بەكاردەهێندرێت لە رێگای دەمەوە، ئەمە ساڵی داهاتوو ئامادە دەبێت.

تاكە دەرمانی دژە ڤایرۆس كە بۆ كۆرۆنا پشتی پێ دەبەسترێت لە ئێستادا دەرمانی ریمدیسفیرە كە كۆمپانیای جلعاد ساینس بەرهەمی دەهێنێت و دەستەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكایی رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی نیشان داوە لە پایزی رابردووەوە.

كۆمپانیای فایزەر كار دەكات لە سەر دروستكردنی دوو جۆر دەرمان و كە قۆناغی تێستیش دەستیپێكردووە.

ئەم دەرمانە بەهێز و كاریگەرە دژی جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.