سەردێر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

خەڵك-

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ساز دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ نیسانی ٢٠٢١ بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی بۆ تاوتوێكردنی چەند بابەتێك ساز دەكات.

ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی دوا ژمارەكانی پڕۆژەی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ و خستنەڕووی دەرەنجامی كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی لە هەرێم دەكرێن لەگەڵ خستنەڕووی چەند یاسایەك كە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەڕلەمان ئاڕاستەی سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی كردووە بۆ دەنگدانی كۆتایی و پێشتر ئەم پڕۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران.