سەردێر

هاوپەیمانی حزبە بچوكەكان لە لێواری مەرگدایە

لەنێوخۆی هەرێم مەترسی لەسەر حزبە بچوكەكان هەیە و لە دەرەوەی هەرێمیش بۆ پارتی یەكێتی رەوشەكە خراپە

خەڵك-

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێناچێت پارتی و یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕێكبكەون.

سەرەتای ئەم مانگە دوا مۆڵەتە بۆ پێشكەشكرنی ناوی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەڵام تاكو ئێستا حزبە كوردییەكان هیچ ڕێكەوتنێكیان نییە و ئەمەش گەورەترین مەترسی بۆ كورد دروستدەكات لەناوچە كێشەلەسەرەكان و هاوكات بۆ حزبە بچوك و ناوەندەكانیش مەترسییەو كوردسییەكانیان لەدەست دەدەن.

هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پرسی ناوخۆ و بازنەكانی هەرێم دەكرێت هەر حزبە و ئەجێنداو بەرنامەی خۆی هەبێت بۆ هەڵبژاردنەكان و بەشداری بكات.

وتیشی”حزبەكان جگە لە پارتی و یەكێتی دەكەونە بەردەم پڕۆسەیەكی قورس، چونكە یاساكە لە بەرژەوەندی حزبی ناوەند و بچوكدا نییە، پێویست بەوە دەكات هەموویان لە چوارچێوەی لیستێكی هەڵبژاردن پێكەوە كۆببنەوە بەتایبەت ئەوانەی ئەجێندای سیاسیان لەیەكەوە نزیكە”.
ئاشكراشیكرد، لە دەرەوەی هەرێم بەداخەوە مەترسییەكە لەوێیە بۆسەر پارتی و یەكێتی و بۆ كوردیش، ئەو دەنگانەی لە دیالە و موسڵ و بەغداش هەبوو، ئەگەر كوردەكان بە یەك لیست بەشدارینەكەن، دەنگەكان دەفوتێن و مەترسی كەمبوونەوەی دەنگی كورد هەیە.

وتیشی: 1ی مانگی داهاتوو دوواین مۆڵەتە بۆ پێشكەشكرنی كاندیدەكان، بەڵام تاكو ئێستا پارتی و یەكێتی ڕێكنەكەوتووون و مەترسی لەو ناوچانە زۆرە لەسەر كورد بەداخەوە جارێكیتر بەرژەوەندی حزبی وادەكات دەنگی كورد لەوێ كەم بكات.

ڕوونیشیكردەوە، هەڵبژاردنەكانی داهاتوو مەترسی زۆری هەیە، چونكە یاساكە لە خزمەتی حزبی گەورەیە لە تەواوی عێراق، بۆیە پێویستە لایەنەكان ڕێیكبكەون بۆ ئەوەی دەنگەكانیان پەرت نەبن و نەبنە دوا لیست لە لیستەكانی هەڵبژاردن.

سەبارەت بە دروستكردنی هاوپەیمانی لایەنە كوردییەكان، ناوبراو ڕایگەیاند، هەوڵێك هەبوو هێشتا ئەو چەند ڕۆژە بەردەوامین و هەوڵ دەدەین كە بەراستی لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتییەك بەشداری هەڵبژاردن بكەین بەدەر لە یەكێتی و پارتی، بەڵام تا ئێستا هەوڵە و پێموایە كاتەكەش لە بەرژەوەندی ئەو هەوڵەی ئێمە نییە.