سەردێر

ژمارەیەك وەزارەت مووچە وەردەگرن

خەڵك-

ئەمڕۆ چەند وەزارتێك مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن و دابەشكردنی مووچەش بەردەوام دەبێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی نیسان، مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و وەزارەتەكانی شارەوانی گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و ڕۆشنبیری و لاوان دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە بەپێی میكانیزمی مانگەكانی ڕابردوو بە لێبڕینی 21% دابەش دەكرێت و بۆ پلە تایبەتەكانیش 50% دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لە دادوەرانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لێبڕینی مووچە نایاساییە و هیچ بیانوویەك بۆ ئەوە نەماوەتەوە كە حكومەت مووچەی فەرمانبەران ببڕێت.