سەردێر

عەلی قەرەداغی: پێغەمبەر بە زمانی بەڕۆژووەوە ماچی هاوسەری كردووە

خەڵك-
ئەمینداری گشتیی یەكێـتی جیهانی زانایانی موسڵمان ئاماژە بە چەند ڕێنماییەكی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەكات بۆ كەسی ڕۆژووەوان و دەڵێت: “لە سوننەتی پێغەمبەردا (د.خ) نەهاتووە كە ماوەی دووری سەفەر بۆ رۆژووەوان بە دوورییەكی دیاریكراو بخەمڵێنێ‌”.

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێـتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە نووسینێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، پێغەمبەر (د.خ) كات بووە لە ئەنجامی تێكەڵبوونی لەگەڵ هاوسەری لەشگرانی بەسەردا بێت و تا نوێژی بەیانی هەروا بمێنێتەوە، ئینجا خۆی شۆردووە و نوێژی بەیانی كردووە و بەرۆژوو بووە.

دەقی نووسینەكەی عەلی قەرەداغی:
رێنمایی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەربارەی ئەو كارانەی، كە لە ڕۆژووگرتندا قەدەغەیان لێكراوە و ئەوانەش كە ِرێگاپێدراون تیایدا:
1-رێگیری لە ڕۆژووەوان كردووە كە وتەی خراپ بە زاریدا بێت و قیژە قیژ بكات و جنێوبدات و وەڵامی جنێو بداتەوە، بەڵكو فەرمانی پێكردووە كە ئەگەر كەسێ‌ جنێوی پێدا یان قسەی ناشیرینی بەرانبەری كرد ئەم بڵێ‌: من بەڕۆژووم.
2- پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە رەمەزاندا سەفەری كردووە، بەپێی بۆ گونجاندن تیایدا بەڕۆژوو بووە، جاری واش هەبووە بەڕۆژوو نەبووە، هاوەڵانی سەرپشك كردووە لەنێوان هەردوو حاڵەتەكەدا.
3-كاتێكیش نزیككەوتبنەوە لە دوژمن و دەستەویەخە بووبن لەگەڵیاندا فەرمانی پێداون رۆژووەكەیان بشكێنن.
4-لە سوننەتی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) نەهاتووە كە ماوەی دووری سەفەر بۆ رۆژووەوان بە دوورییەكی دیاریكراو بخەمڵێنێ‌.
5-كاتێ‌ هاوەڵان خۆیان ئامادە دەكرد بۆ سەفەركردن هەر بەو نیەتی سەفەركردن و خۆسازدانە رۆژوویان دەشكاند، بێئەوەی دەرچوون لە ماڵەكان بەهەند بگرن، ئینجا هەواڵیان دەدا كە ئەوە رێنمایی و سوننەتی پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم).
6- كات بووە لە ئەنجامی تێكەڵبوونی لەگەڵ هاوسەری لەشگرانی بەسەردا بێت و تا نوێژی بەیانی هەروا بمێنێتەوە، ئینجا خۆی شۆردووە و نوێژی بەیانی كردووە و بەرۆژوو بووە.
7-كات بووە لە رەمەزاندا بە زمانی بەڕۆژووەوە ماچی هاوسەری بكات.
8-بە زمانی بەڕۆژووەوە سیواكی كردووە، ئاوی لە دەم و لووتی خۆی راداوە. هەر بە زمانی رۆژووەوە ئاوی كردووە بە سەریدا .
9-یەكێكیر لە سوننەتەكانی (صلی الله علیه وسلم) ئەوە بووە ئەگەر رۆژووەوانێ‌ لەبیری چووبێت كە بەڕۆژووەو خواردن یان خواردنەوەیەكی خواردبێ‌ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمانی پێنەداوە كە رۆژووەكەی بگرێتەوە.
10-رێگایداوە بە نەخۆش و گەشتكار كە بەڕۆژوو نەبن بەڵام دواتر بیگرنەوە، بۆ ئافرەتی سكپڕ و شیردەریش كە ئەگەر ترسان لە تەندروستی خۆیان بۆیان هەیە هەمان حوكم پیادە بكەن.