سەردێر

ئەمریكا: لەسەر داوای بەغدا لە عیراقدا دەمێنینەوە

خەڵك-
ماتیۆ تۆڵەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق، سوپای پاسداران تۆمەتبار دەكات بە پشتیوانی لە میلیشیاكانی عیراق كە بەرژەوەندی وڵاتەكەی دەكەنە ئامانج، ڕەتیشیدەكاتەوە وڵاتەكەی ژمارەی هێزەكانی لە عیراقدا زیادبكات.

تۆڵەر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”مانەوەمان لە عیراق، لەسەر داوای حكومەتە، هێرش و پەلامارەكانیش بۆسەر باڵیۆزخانە و بنكەكانمان، بەئامانجگرتنی شكۆی دەوڵەتە”.

بە وتەی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق”ئەو لایەنانەی هێرش دەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانمان لە عیراق سەر بە ئێرانن، ئەو چەكەی بەكاریش دەهێنرێت لە هێرشكاندا لە دروستكراوی ئێرانە”.
ماوەیەكە بەشێوەیەكی زیاتر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و كاروانی بارهەڵگرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مووشەك و بۆمبی چێنراو لەلایەن گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێرانەوە دەكرێنە ئامانج.