سەردێر

بنكەیەكی گەڕۆكی پشكنینی كۆرۆنا بەخۆڕایی كرایەوە

خەڵك-ئارام سەردار
لەسەنتەری شاری هەولێر، بنكەیەكی گەڕۆكی تەندروستی دانرا بۆ ئەوەی پشكنینی كۆرۆنا بەخۆڕایی بۆ هاووڵاتیان ئەنجام بدرێت، وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، لەشوێنە گشتیەكان چەند بنكەیەكی هاوشێوە دادەنێن.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، جێگای دەست خۆشیە بەمەبەستی زیاتركردنی پشكینین و دۆزینەوەی حاڵەتەكان، تەندروستی هەولێر بنكەی گەڕۆك لەسەنتەری شاری هەولێر دادەنێت تاوەكو پشكنینی كۆرۆنا بەخۆڕایی بۆ هاووڵاتیان ئەنجام بدرێت، لەشوێنە گشتیەكان چەند بنكەیەكی هاوشێوە دادەنێن.

دەشڵێت: “بەداخەوە ئێستاش ڕۆژانە حاڵەتەكانی كۆرۆنا تۆمار دەكرێن، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە ٧٥٠٠رپشكنین ئەنجام دراوە و ٩٦٩ حاڵەتی تووشبوون و ١٩ حاڵەتی مردن تۆماركراوە، بۆیە داوا دەكەین هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و ڤاكسین بەكاربێنن”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا تاقیگەی پێشكەتوو و فراوانیان داناوە بەشێوەیەك ٣٥ ئامێری pcr هەیە لەهەرێم لەكاتێكدا پێشتر تەنها ٣ ئامێر هەبوو.