سەردێر

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر

خەڵك-
دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە هەولێر.

پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، ئەو سەردانەی زەریف لەچوارچێوەی سەردانێكی دبلۆماسیدایە بۆ عیراق و ئیمارات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، زەریف لە سەردانەكەی بۆ بەغدا بە لایەنە عیراقی و شیعەكانی وتووە، “هەوڵی زیاتر بدەن لە نێوانگیری وڵاتەكەی لەگەڵ سعودیە و ئەمریكا و بۆ هەڵبژاردنی داهاتووش ئێران هیچ دەستوەردانێك ناكات”.