سەردێر

پەڕلەمانی كوردستان گرژی تێكەوت

خەڵك-
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان گرژی تێكەوت و بەهۆیەوە سەرۆكی پەڕلەمان كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هێنا و وتی، “ئێمە پۆلیسمان نیە تا بەزۆر حكومەت بهێنینە پەڕلەمان”.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستاندا گرژی لەنێوان پەڕلەمانتارانی یەكێتی و پارتی لەلایەن و گۆڕان و پارتی لەلایەكی دیكەوە دروست بووە و بەهۆیەوە سەرۆكی پەڕلەمان كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هێناوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) گرژییەكەی ناو پەڕلەمان لەسەر بابەتی بەردەوامی لێبڕینی مووچە بووە لە لایەن حكومەتەوە و پەڕلەمانتارانی پارتی-ش وەك پاڵپشتییەك بۆ حكومەت وەڵامی پەڕلەمانتارەكانی یەكێتی و گۆڕان-یان داوەتەوە.

لای خۆشیەوە، ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانى  کوردستان لەکۆبوونەوەكەدا وتی، “نووسراومان بۆ حکومەت کردوە بۆ ئەوەی لە دانیشتنی پەڕلەماندا ئامادەبن لەسەر لێبڕینی مووچە، بەڵام کە ئامادە نابن ئێمە پۆلیسمان نییە بچن بیانهێنن”.

هاوكات، هێڤیدار ئەحمەد، پەڕلەەمانتاری پارتی وتی، “کاتێک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتە پەڕلەمان هیچ پەڕلەمانتارێک بە شاندەکەی نەوت قبووڵی ناکەین لێبڕین بە ڕێژەی 21% هەبێت”.