سەردێر

ئەنجومەنى شارەوانییەکانی سلێمانی هەڵبژێردرا

سلێمانی – نزار جەزا

ئەمڕۆ سێ شەممە لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، ئەنجومەنی شارەوانییەکانی دووبارە هەڵبژێردرانەوە.

 

لەکۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگادا گفتوگۆ لەبارەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی کرا، بەڵام ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بەهۆی دیارینەکردنی پشکی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی شارەوانییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.

 

هاوکات لیستی هاوپەیمانی داوایکرد ئەنجومەنى شارەوانییەکان لەڕێگەی هەڵبژاردن لەناو خەڵکدا یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکەیەوە بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد.

 

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا ١٣ ئەندام بەزۆرینەى دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکان هەڵبژێردرا، کە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سەرۆکی ئەنجومەنەکەیە و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی جێگریەتی.