سەردێر

سەرۆككۆمار ڤاكسینی وەرگرت

خەڵك

سەرۆككۆماری عێراق ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای وەرگرت و داواشدەكات هەمووان پابەندی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی بن لە پەتای كۆرۆنا.

بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق، ڤاكسینی وەرگرت و داوای كرد هەوڵە پزیشكییەكان بەردەوام بێت بۆ خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا، هاوكات وتی،كارمەندانی تەندروستی رۆڵی گرنگیان بینیوە لە چەند مانگی رابردوودا بۆ سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی پەتاكە و پاراستنی هاووڵاتیان.

وتیشی، گەلەكەمان دەتوانن ئەم ئاستەنگەش تێپەرێنن، داواشیكرد ھەمووان پابەندی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی بن لە پەتای كۆرۆنا، تاوەكو هەمووان پارێزراو بن.

No description available.

No description available.