سەردێر

هەپەگە كوژرانی 3 سەربازی توركیای راگەیاند

شەڕ لەنێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە بەردەوامە

خەڵك-

شەڕ لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكەدا لە ناوچەكانی ئاواشین و زاپ و مەتینا لە سنووری پارێزگای دهۆك لەباشوری كوردستان بەردەوامی هەیە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد لە 26ی نیسان لە ئەنجامی شەڕدا 3 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

سوپای توركیا چەند ڕۆژێكە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی لە چەند میحوەرێكەوە بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەنێو خاكی باشوری كوردستاندا دەستپێكردووە.

مێدیاكانی پەكەكە لە زاری سەرچاوەكانی نزیك لە هێزەكانی گەریلاوە ئاماژەیان بە كوژرانی دەیان سەربازی توركیا كردووە، بەڵام وەزارەتی بەرگری توركیا هیچ راگەیەنراوێكی بڵاونەكردووەتەوە.