سەردێر

سلێمانی.. ژمارەیەك خوێندكار گردبوونەوە

داوا دەكەن خوێندنی ئەلیكترۆنی كۆتایی پێبێت

خەڵك
ژمارەیەك خوێندكار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوا دەكەن خوێندنی ئەلیكترۆنی نەمێنێت و دەرگای خوێندنگەكان بكرێتەوە.

ڕامان ئەحمەد، نوێنەری خوێندكارانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین گرفتی زۆری بۆ دروستكردووین و ناتوانین بە باشی وانەكانمان بخوێنین.

وتیشی، داوا دەكەین خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی كۆتایی پێبێت و دەرگای خوێندنگەكان بكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گردبوونەوەكانمان بەردەوامی دەبێت هەتا ئەو كاتەی بە فەرمی داواكاریەكانمان جێبەجێدەكرێت.

ئەو خوێندكارانەی گردبوونەتەوە لە قۆناغەكانی 7هەتا یازدەن.

No description available.

No description available.

No description available.