سەردێر

ئەردۆغان هۆشداری دەداتە ئەمریكا

بڕیارەكەی بایدن كاریگەری وێرانكەری لەسەر پەیوەندی توركیا و ئەمریكا دەبێت

خەڵك-

سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، بڕیاری جۆ بایدن بۆ داننان بە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان ئەنجامێكی وێرانكەری دەبێت لە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و توركیا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان هۆشداری دا لە كاریگەرییەكانی بڕیارەكەی بایدن كە ئەنجامی وێرانكەری دەبێت لە پەیوەندییەكانی هەردوولادا كە خۆی پەرەسەندنی تێدایە.

سەرۆكی توركیا داوای هەڵوەشانەوەی بڕیارەكەی ئەمریكای كرد بەشێوەیەكی خێرا لەسەر رووداوی كوشتنی ئەرمەنەكان لەلایەن عوسمانییەكانەوە لە 1915.

لە راگەیەنراوێكی مێژووییدا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان بە جینۆساید دەناسێنن، ئەمە پێشتر لەلایەن كۆنگرێسیشەوە كراوە، كۆنگرێس داوای لە بایدن كردبوو ئەم هەنگاوە بهاوێژێت بۆیە دەستخۆشیان لە بایدن كرد.

لە بەرامبەردا فەرمانڕەوانی توركیا رایانگەیاند ئەم بڕیارەی ئەمریكا برینێكی قوڵی لە پەیوەندییەكانی واشنتن و ئەنقەرەدا دروستكرد.