سەردێر

لە میسر رووداوێكی دیكەی شەمەندۆفێر رووی دا

خەڵك-

كەسێك مرد و دووی دیكەش بریندار بوون لە رووداوێكی پێكدادانی شەمەندۆفێرێك و ئۆتۆمبێلێك لە نێوان پارێزگاكانی سوێس و ئیسماعیلییە لە شەوی رابردوو.

سەرچاوە پزیشكییەكان دەڵێن ژمارەیەك لە ئۆتۆمبێلەكانی فریاگوزاری چوونە شوێنی رووداوەكە بریندار و مردووەكانیان گواستووەتەوە و شەمەندۆفێرەكەش گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی.

بەپێی هەواڵی دەزگاكانی راگەیاندنی میسری رووداوەكە لە گوندی عامر لە پارێزگای سوێس رووی داوە، شەمەندۆفێرەكە خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا.

لە ئەم ماوەی رابردوودا ئەمە سێهەمین رووداوی شەمەندۆفێرە لە میسر روو دەدات كە بەهۆیەوە دەیان كەس مردوون و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

بەگوتەی بەرپرسانی میسر هۆكاری ئەم رووداوانە دەگەڕێتەوە بۆ كۆنی و چاكنەكردنەوەی كەموكوڕییەكانی هێڵەكانی ئاسنین لە میسر.

عەبدول فەتاح سیسی سەرۆكی میسر فەرمانی كردووە بە پێداچوونەوە بە كەموكوڕییەكانی هێڵە ئاسمانییەكان.