سەردێر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

خەڵك
ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەك مووچەی مانگی 4 ی فەرمانبەرانی هەرێم بە لێبڕینی %21 دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردۆتەوە ئەمڕۆ سێشەممە موچەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا ئێستا بە لێبڕینەوە دابەش دەكرێت لەگەڵ ئەوەی وەك شارەزایانی دارایی و پەرلەمانتاران باسیدەكەن كە حكومەتی هەرێم هیچ بیانوویەكی نەماوە بۆ ئەوەی ئەو لێبڕینە بەردەوامی پێبدات.