سەردێر

ئەمریكا هاوكاری شەنگالییەكان دەكات

خەڵك

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت: پاڵپشتی داراییان پێشكەشی هەزار و 400 خێزان كردوە كە گەڕاونەتەوە شنگال.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بڵاویكردەوە: دوای شەش ساڵ ئاوارەیی، ژمارەیەكی زۆر خێزانی خەڵكی شنگال پلانیان وایە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لقی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە عیراق بەپشتیوانی ئۆفیسی دانیشتووان و پەنابەران و كۆچ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پاڵپشتی داریی لەڕێی پارەی كاشەوە پێشكەش بە 1400 خێزان كرد.

هاوكات، مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال ڕایگەیاندووە: بڕی هاوكارییەكە بۆ هەر خێزانێك 320 دۆلارە ئەمریكییە و ئەم هاوكارییە بەردەوام دەبێت.

قائیمقامی شەنگال وتیشی: ئەم هاوكارییە تەنیا بۆ هاندانی ئاوارەكانە بۆ ئەوەی كۆتایی بەقۆناغی ئاوارەیی بێنن و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.