سەردێر

توركیا.. قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری ڕاگەیەنرا

خەڵك

بەهۆی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە توركیا، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی بۆماوەی 20 ڕۆژ ڕابگەیەنرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامیدا، ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارەكە لەچوارچێوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دێت دژ بە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆڕۆنا، وتیشی:” پڕۆسەی خوێندنی ڕووبەڕوو لەسەرجەم دامەزراوەكانی پەروەردە ڕادەگیرێت و تاقیكردنەوەكانی خوێندكارانیش دوادەخرێت.

ئەردۆغان ڕایگەیاند، لەڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە تا ڕۆژی دووشەممە 17/5/2021، قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی دەبێت لەسەرانسەری توركیا.

بڕیارەكەی سەرۆك كۆماری توركیا لەدوای بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لەو وڵاتە دێت، كە بەگوێرەی نوێترین ئامار، ژمارەكە بۆ زیاتر لە چوار ملیۆن و 650 هەزار حاڵەت بەرزبووەتەوە.