سەردێر

یەكێتی ئەوروپا؛ دڵنیایی لەبارەی ڤاكسینی ئەسترازێنیكا دەدات

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پرسی دەرمانی سەر بە یەكێتی ئەوروپا، دوای ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەربارەی ئاسترا زێنیكا ڕایدەگەیەنێت، مەترسییەكانی ڤاكسینەكە یەكجار دەگمەنن.

بەڕێوەبەرایەتی پرسی دەرمانی سەر بە یەكێتی ئەوروپا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هەندێك لە هاووڵاتییان ئامادە نین ڤاكسینی ئەسترازێنیكا وەربگرن، لە كاتێكدا دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەو ڤاكسینە دڵنیایی دەدەن و مەترسییەكانی یەكجار دەگمەنن.

هاوكات كارمەندانی بواری تەندروستی لە وڵاتانی ئەوروپا داوا دەكەن زانیاریی ڕوون بدرێتە هاووڵاتییان كە ئەو ڤاكسینە دڵنیایە و مەترسیی نییە.