سەردێر

ئۆپیك گەشبینە

خەڵك-
محەمەد باركیندۆ، ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی ئۆپیك ڕایدەگەیەنێت، ڕێكخراوەكەی دەستەواژەی ئەرێنی بەدی دەكات بۆ پەرەسەندنی ئابوری جیهانی لە ئاسۆی پیشەسازییەكانی نەوتەوە.

بە وتەی باركیندۆ”دەستەواژەی ئەرێنی بەدی دەكرێت لە ئابوری جیهانی و پیشەسازى، زۆرێكیش لە ڤاكتەرەكان پێویستیان بە چاودێری و چاوكراوەیی و ئەئاگابوونی بەردەوامە.

ئەم لێدوانانە لەپێش كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی گروپی (ئۆپیك+)وەیە كە وابڕیارە سبەینێ‌ چوار شەممە سازبكرێت.

(ئۆپیك+( لە ساڵی 2020وە بە بڕی 9.7 ملیۆن دۆلاربەرهەمەكانی خۆی كەمكردەوە، بەهۆی كەمبوونەوەی داواكاریی لەسەر نەوتی خاو بەهۆی بڵابوونەوەەی ڤایرۆسی، دواتر بڕەكە گۆڕانكاریی تێیداكرا و بۆ 6.9 ملیۆن بەرمیل لە مانگی نیسانی كەمكرایەوە و 5.76 بەرمیل نەوت لە مانگی تەمموزی 2021.