سەردێر

تەندروستی عیراق؛ زیاتر لە 6 هەزار 500 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 6536 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 7910 كەسیش چاكبوونەتەوە و 45 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24كاتژمێری ڕابردوودا 39 هەزار و 120 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 6536 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 153 و سلێمانی 333 و هەولێر 259 حاڵەت و دهۆك 517 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 7910 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 405 و هەولێر 105 و دهۆك 411 و كەركوك 62 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 46 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە كەركوك 5 كەس و سلێمانی 5 كەس و هەولێر 3 كەس و دهۆك 3 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 15303 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎