سەردێر

ڕێگری لەتاڵانکردنی زەوییەکانی سلێمانی دەکرێت

سلێمانی – نزار جەزا

ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئەنجومەنى شارەوانییەکانەوە کۆدەبێتەوە، کە ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە پێیوایە، ئەم هەنگاوە ئومێدێکە، بۆئەوەی ڕێگری لەتاڵانکردنی زەوییەکانی سلێمانی بکرێت.

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، سبەینێ سێ شەممە ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەى ڕێکخستنی هەیکەلی ئەنجومەنی شارەوانییەکان دەکەن.

ئاماژەى بەئەوەشدا، ڕێکخستنی ئەنجومەنى شارەوانییەکان زۆر گرنگە، چونکە سەرپەرشتی کاری پڕۆژەکان دەکات و تاکو ئێستا بەتەنها بەدەست یەک حزبەوە بووە.

باسی لەئەوەشکرد، لەدوای ڕێکخستنەوەی هەیکەلی ئەنجومەنی شارەوانییەکان، بەتەنها بەدەست یەک حزبەوە نامێنێت، بەڵکو فرەچەشن دەبێت. ئەوەشی خستەڕوو، لەڕێگەی ئەمەوە ئومێدێک دروستدەبێت، بۆئەوەی ڕێگری لەتاڵانکردنی زەوییەکانی سلێمانی بکرێت.