سەردێر

ئەمریكا پشتیوانی لە سیاسەتی دارایی عیراق دەكات

خەڵك-
باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانی لە بانكی ناوەندی و كەرتی بانكەكان لە عیراق، دەردەبڕێت.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بانكی ناوەندی لە لەبەیاننامەیەمدا بڵاویكردەوە”مستەفا عالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی، پێشوازیی لە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا كردووە لە بەغدا و لە چاوپێكەوتنی نێوانیان، باس لە یتەوكردنی هاوئاهەنگییەكانی نێوان بەغدا و واشنتن لە بواری دراو و ئابوری كردووە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لە چاوپێكەوتنی نێوان موخیف و تۆڵەر، جەخت لەسەر پشتیوانی تەكنیكی و و هاوئاهەنگی هاوبەش لەپێناو بوژاندنەوەی كەرت بانكەكان لە عیراق.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق، ستایشی پلانەكانی چاكسازیی كرد كە لەلایەن ئیدارەی بانكی ناوەندییەوە دەكرێن لە كەرتی بانكی، ئامادەیی وڵاتەكەشی خستەڕوو بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانی جۆراوجۆر لە بانكی ناوەندی و كەرتی بانكەكان دەكەین لە عیراق.