سەردێر

وەجبەیەكی تری ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عیراق

خەڵك-
كۆمپانیای گشتی بەبازاڕكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، گەیشتنی وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەری دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن كۆمپانیای گشتی دەرمان و پێداوستییە پزیشكییەكان بڵاوكرایەوە “ئەو وەجبە نوێیە ڤاكسینەی گەیشتە عیراق، لەچوارچێوەی خشتەی وەكرتنی هەفتانەیە كە لەگەڵ كۆمپانای فایزەر و ڕێكەوتنى لەسەر كراوە”.

كۆمپانیای گشتی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان دەڵێت”سندوقەكان بەسەر ساردكەرەوەكاندا دابەشدەكرێن بەپێی پلانێكى تۆكمە كە پێشتر داڕێژراوە، ئەو ساردكەرەوانەش ئەركی گواستنەوەی سندوقەكانیان لەئەستۆدایە، بۆیە هەموویان لە یەك كاتدا لە پارێزگاكانەوە گەیشتە شوێنی دابەشكردنی ڤاكسینەكە لە بەغدا”.