سەردێر

پێوەری زیرەك دەگاتە چەمچەماڵ

خەڵك
سبەینێ‌ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ دەست بە بەستنی پێوەری زیرەك دەكرێت.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سبەینێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ دەست بە بەستنی پێوەری زیرەك دەكرێت ئەمەش لەچوارچێوەی بەستنی پێوەری زیرەك دێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئاماژە بەوەشكراوە ، تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی 227 هەزار و 600 پێوەر بەستراوە.