سەردێر

ئێران، ئامارێكی مەترسیداری مردنی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2126 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2126 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 496 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش ڕیكۆردێكی نوێی مەترسیدارە لەو وڵاتە تۆمار كراوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 417 هەزار و 230 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 70 هەزار و 70 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.