سەردێر

داوای كۆتایی هێنان بە لێبڕنی مووچە لە حكومەت دەكرێت

خەڵك
ژمارەیەك لە دادوەران و داواكاری گشتی داوا دەكەن حكومەت چاكسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدات و دەڵێن هیچ بیانویەك بۆ لێبڕینی مووچە نییە.

ژمارەیەك لە دادوەران و داواكاری گشتی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێن، داوا لە حكومەت دەكەین چاكسازی ڕاستەقینە ئەنجامبدات و كۆتایی بە شێوازی نایاسایی دوومووچەو سێ‌ مووچەو هەزاران بندیوار بهێنێت، نەك دەست بۆ شایستەیەك ببرێت كە بە یاسا ڕێكخراوەو تەنها بە یاساش دەتوانرێت دەستكاری بكرێت كە ئەویش مووچەی فەرمانبەرانە.

ئەو دادوەرانە ژمارەیان 61 كەسە ولە بەیاننامەكەیاندا ئەوەش هاتووە، ئەگەر پێشتر بیانویەك بۆ لێبڕینی مووچە هەبوبێت، ئێستا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 65$ و زیادبوونی داهاتەكانی ناوخۆ و ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا ئەو بیانووە نەماوە.

 

No description available.

No description available.

No description available.