سەردێر

سلێمانی، گیانلەدەستدانی 66 كەس لەماوەی یەك مانگدا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئامارێك لەماوەی مانگی ڕابردوودا 66 حاڵەتی گیانلەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە كە 51 كەسیان لەڕەگەزی نێربوون و 15 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو حاڵەتانەی لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 16 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 7 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی سووتاوی بووە.

ئاشكراشیكرد، 5 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی كەوتنەخوارەوە و 12 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی فیشەك و 3 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی غازی كوشندە و مەوادی كیمیایی بووە.