سەردێر

بازرگانێك، جلوبەرگێكی تایبەتی وەرزشی بۆ پۆتین ئامادەكرد

خەڵك-

بازرگانێكی ڕووسی جلوبەرگێكی وەرزشیی بۆ ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆك كۆماری ڕوسیا دووری كە سەد لە سەد پێكهاتەكەی ڕووسیە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، دیمیتری شیشكین دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی گروپی بەرهەمهێنانی بەرگدرویی شیشكین ڕایگەیاند، دوای كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ پۆتین كە ساڵی ڕابردوو ئەنجامدا بوو، جلوبەرگێكی وەرزشیمان بۆ پۆتین ئامادە كرد.
وتیشی”ڕەنگی ئەو جلوبەرگە بە گشتی ڕەشە و خاڵی قاوەیی و سووری تێدایە و ئامادەكردنی ئەم جلوبەرگەش نەك تەنها بەرهەمێكی ڕووسییە، بەڵكو دەتوانیم بڵێن لە سەدا سەدی ئەو جلوبەرگە پێكهاتە و بەرهەمی نێوخۆییە و پارچەكانیشی سروشتین”.
ئاشكراشیكرد، پۆتین زۆر ئارەزووی بابەتی مۆدیلی نییە و لەبەرانبەر كارەكانیش ئارامی هەڵبژاردووە هەر لەبەرئەوەش زۆربەی جارەكان بە جلوبەرگی دووبارەوە دەبینرێت.