سەردێر

دواین ئاماری مەترسیداری كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 147 ملیۆن و 826 هەزار و 120 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ دوو شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 147 ملیۆن و 826 هەزار و 120 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 123 هەزار و 611 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 125 ملیۆن و 402 هەزار و 507 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 32 ملیۆن و 824 هەزار و 389 كەس و 586 هەزار و 152 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەكان، وڵاتی هیندستان لە دۆخێكی مەترسیداردایە، بەشێوەیەك ئاگری ئەو تەرمانەی دەیانسووتێنن ناكوژێنەوە لە زۆریدا و هاوكات نەخۆشخانەكانیش جێگای نەخۆشیان لێنابێتەوەو ڕەوانەی ماڵەوەیان دەكەنەوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.