سەردێر

(خەڵك)وادەی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان ئاشكرا دەكات

خەڵك-

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی كۆبوونەوەو لەبەرانبەر لێبرینی مووچە هەڵوێست وەردەگرن.

دوێنێ یەك شەممە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری كۆیە كۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەنجومەنەكە بۆ ڕێكخستنەوە و هەماهەنگی ئەنجومەنەكانی مامۆستایانى ناڕازییە لە شارەكانی هەولێر و چەمچەماڵ و سلێمانی و ڕاپەرین و هەڵەبجە و گەرمیان.

ئەندامێكی ئەنجومەنەكە كە نەیویست ناوی بهێنین ڕایگەیاند، بۆ جارێكی دیكە پشتیوانی لە دەستگیركراوانی بادینان دەكەین و داوا دەكەین ئازاد بكرێن و داواش دەكەین پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان وەك مافێك بۆیان بگێڕدرێتەوە.

سەبارت بە دەستپێكردنەوەی ناڕەزایەتییەكان ئاشكراشیكرد، لەسەر بەردەوامی لێبڕینی مووچە وەستاوین، ئەگەر مانگی داهاتوو لێبڕینەكە بەردەوام بێت ناڕەزایەتییەكان دەستپێدەكەینەوە.

پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە بە لێبڕینی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران بەناوی پاشەكەوتەوە مووچە دابەش دەكرا، بەڵام لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بێ پاشەكەوت و بە لێبڕینی زۆرەملێوە بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە نرخی نەوت بەرزە و بەهای دۆلاریش لەبەرانبەر دینار بەرز بووەتەوە، هاوكات نرخی شمەك و كاڵاش لە بازاڕەكانی هەرێم لە بەرزترین ئاستدایە.